کاردینا سپی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە بە تەوای جیاواز دەرکەوتووە.
کاردینا هێمن ناسراو بە (کاردینا سپی) خانمە ئەکتەر و دەرھێنەری دیاری کورد، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام) بڵاوکردەوە، کە تێیدا بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت.
ئەم خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرە کە بە (كاردینا سپی) ناسراوە ساڵی (١٩٩١) له شاری سلێمانی له دایكبووه، ساڵانێكی زۆره له بواری نواندن و هونه‌ردا کار ده‌كات و هاوکات خوشکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کریستاڵە)، ماوەی چەند ساڵێکە ده‌ستی به كاری ده‌رهێنانیش كردووه و، كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته فیلم ئەنجام داوە، هاوكات دوو ساڵ پێش ئێستا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.
کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له کوێوه هاتووه، ده‌ڵێت" كاردینا ناوی خۆمه، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه له‌و گوڵانه‌ی كه له ماڵه‌وه‌م هه‌مه، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد".