ئەمشەو نزیکی کاتژمێر ١٠ی شەو زنجیرەیەک مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زلیکان سەر بەقەزای باشیک لە موسڵ کرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی ئەو مووشەکانەوە ئاگر لە سەربازگەکە کەوتۆتەوەو ئاماژە بۆ بوونی کوژراو و بریندار دەکرێت.
هەو لەو چوارچێوەیەدا باس لەوە دەکرێت کە ژمارەی مووشەکەکان ١٣ مووشەک بووە، بەڵام تا ئێستا نەهێزە ئەمنییەکانی موسڵ و نە هێزەکانی تورکیا هیچ زانیارییەکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.
تورکیا لەسەردەمی هاتنی داعشەوە چەند بنکەیەکی سەربازیان لە عێراق کردۆتەوە، ئەمە جگە لەوەی بەدەیان بنکەی سەربازی لەهەرێمی کوردستان بە بیانووی پەکەکەوە دانراون.