ڤیدیۆ.. بۆ دووەمجار ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق کرانە ئامانج

ئەمڕۆ ٣ ی کانوونی دووەم لە یادی کوژرانی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیس، وەک تۆڵەیەک بەرامبەر کوشتنیان لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەمەریکاوە دوو ساڵ لەمەوبەر، دوو بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا لە بەغداو ئەنبار کرانە ئامانج.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە بنکەی فکتۆریای ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج، تا ئێستا زیانەکانی نەزانراوە.

ئەم ئێوارەیەش لە پارێزگای ئەنبار بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لە نزیک کێڵگەی نەوتی عومەر کەوتە بە هێرشی کاتیوشاو تا ئێستا زیانەکان نەزانراوە.

لە ساڵیادی کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیەی شیعەدا ئەمڕۆ بەغداو شارە شیعە نشینەکان خۆپیشاندانی گەورە گەرەیان بەخۆوە بینی و، لەشارانە دەوامی فەرمی راگیران و لەسەرجەمیان کران بە پشوو، وەک یادکردنەوەیەکی کوژرانی ئەو دوو سەرکردە سەربازی و مەنییەی شیعە. 



PM:07:13:03/01/2022