لەبارەی دەوامی فەرمیەوە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاوڵاتیانی شارەکە لەبارەی گۆڕانکاری کاتی دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادار دەکاتەوە. 

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە كەوا سەرجەم مامەڵەكانی دەرهێنان و نوێكردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەكانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەك – نووسینگەی دوو – نووسینگەی سۆران – نووسینگەی كۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٥ی کانوونی دووەم تاكو ڕۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ٦ی کانوونی دووەم كاتی دەوامی فەرمی لە ٢ی دوانیوەڕۆ هەتاكو ٦ی ئێوارەیە. 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لە کاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن بە مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان. 


PM:03:26:04/01/2022