بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار وەک مینحە بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا

فەرمانگەی  میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار وەک مینحە بۆ پارێزگای هەڵەبجە خەرج بکات.

 
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی کانوونی دووەم،  فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار وەک مینحە بۆ پارێزگای هەڵەبجە داوە، باسی لەوەشکراوە خەرجکردنی بڕە پارەکە لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، بە پارێزگاو و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت. 

 

 


 



PM:07:30:04/01/2022