وەفدی یەكێتی و پارتی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و
دەستورو كۆمسیۆن ئەمڕۆ چوار شەممە رایگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە کە تێیدا هاتووە، پێویستە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی
كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت
و ئامادەسازیی نیشتمانیی پێویست بكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، یەكێتی
و پارتی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و دەستورو كۆمسیۆن رایگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و لەشاری سلێمانی كۆبونەوە و هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە هەڵبژاردنەكانی پارلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت و ئامادەسازیی نیشتمانیی پێویست
بكرێت و تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر میكانیزمە یاسایی و سیاسیەكان
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەبێت.
هەردولا كۆكبوون پێكەوە كار بۆ بەهێزكردنی متمانەی هاووڵاتیان بەپرۆسەی هەڵبژاردن تۆكمەتر بكرێتەوەو پرۆسەیەكی شەفاف و سەركەوتوبێت.
هەردوولا جەختیان لەوەش كردەوە بەپێی رێككەوتنی سیاسی ٥ی ٣ی ٢٠١٩ی نێوان هەردوولاو كۆبونەوەكانی ئەم دواییانەی هەردوو حزب بەگیانی برایەتی و تەبایی هەنگاوە پێویستیە كرداری و یاساییەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای هەرێمی كوردستان بهاوێژرێن، بڕیادرا لە هەفتەی داهاتوەوە كۆبونەوەكان بەردەوام بێت.