شەکێرا ڤیدیۆی سەمایەکی سەرنجڕاكێش بڵاودەکاتەوە

ئەستێرەی گۆرانی کۆلۆمبی و جیهانی شەکێرا ڤیدیۆی سەمایەکی سەرنجڕاکێش بڵاودەکاتەوە.

شەکێرا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی و ژمارەیەک کچی گەنج بڵاوکردۆەتەوەو لەگەڵیدا نووسیوویەتی " ئەمجۆرە سەمایە ئامۆزاکانم فێریان کردووم، بەڵام لەوە ناوناچێت باشی بزانم".

شاکیرا ناوی ته‌واوی شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ساڵی ١٩٧٧ له کۆلۆمبیا له‌دایک بووه‌، خاوه‌نی هه‌شت خوشک و برایه‌ و شاکیرا بچوکترینیانه‌، باوکی شەکیرا بەڕەگەز لوبنانیە.

شاکیرا سه‌ماکارو گۆرانیبێژ، خاوەنی حەوت خەڵاتی گرامی لاتینی و ١٢ خه‌ڵاتی بیلبۆردی لاتینیە، له‌ ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا یه‌که‌م ئه‌لبومی خۆی تۆمار کردووە.

شەکێرا نزیکەی ١٥ ساڵە لەگەڵ پێکێ وەک دوو هاوڕێ پێکەوە دەژین و دوو منداڵیان هەیە.



PM:11:23:05/01/2022