مستەفا کازمی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە تویتێکی بڵاوکردەوە

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق بەبۆنەى یادى دامەزراندنى سوپاى عێراقەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرنوسراوێکی بڵاوکردەوە.

کازمى لە تویتێکدا نوسیوییەتی  "لە جەژنی ١٠١ هەمیدا دەست لەسەر سنگ بۆ سوپای قارەمان دەوەستین، سڵاو لە هەموو ئەو مەچەکانەی بۆ بەرگریکردن لە عێراق جەنگاون، بۆ ئەو چاوانەی ئێشکیان گرتووە بۆ پاراستنی سنوورەکەی". 

دەشڵێت "سوپاکەمان دەستەبەرییە بۆ عێراقێکی سەربەرزی سەربەخۆ، خۆشەویستی گەلتان پیرۆز بێت و سەربەرزی بۆ شەهیدان". 

 



AM:09:16:06/01/2022