نوێنەری ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایدەگەیەنێت" له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه، ته‌رمی منداڵێكی بچوك و ژنێكی نه‌ناسراو له دوو شوێنی جیاوازی دورگه‌ی ناكسۆس دۆزررانه‌وه".
حسێن حه‌مه ساڵح نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه له وڵاتی یۆنان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له لایه‌ن پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان ته‌رمی منداڵێكی بچوك و ژنێك له دوو شوێنی جیاواز له دورگه‌ی ناكسۆس دۆزرانه‌وه، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و دوو ته‌رمه هی ئه‌و كۆچبه‌رانەی ڕووداوی ٢١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ی دوورگه‌ی سانتۆرین كه یه‌ختێكی كۆچبه‌رانی كورد نقوم بوون.
ئەوەشی خستەڕوو، له سه‌ره‌تادا ته‌رمی منداڵێكی بچوك دۆزرایه‌وه و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ته‌رمی ژنێكیش دۆزرایه‌وه، به‌هۆی بوونی پشووی فه‌رمیش له یۆنان نه‌مانتوانی په‌یوه‌ندی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ین، له ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری وه‌رده‌گرین سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ناسنامه‌ی ئه‌و دوو كۆچبه‌ره.