فڕۆکەکانی تورکیا سێ شوێنی پارێزگای سلێمانیان بۆردومان کرد

فڕۆکەکانی تورکیا سێ شوێنێ گوندی گەڵاڵەیان لە شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی بۆمباران کرد.

قائیمقامی ماوەت، کامەران حەسەن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ ٧/١/٢٠٢٢، کاتژمێر ٤٠:٤ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لایەن فڕۆکەی جەنگیەوە ھەر سێ شوێنی ( شۆرە، سەری ترشەکە، ھەواری خەندەک) لە سنووری گوندی گەڵاڵە بۆردومان کرا، ئەمەش دووەم جارە تەنھا لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، کە سنووری ئەم گوندە ئازاو خۆڕاگرە بۆردومان دەکرێت".

قائیمقامیەتی ماوەت راشیگەیاندووە کە هاوڵاتیانی دانیشتوانی گوندی گەڵاڵە سەلامەتن.

کامەران حەسەن دەشڵێت " ئێمە نیگەرانین لە دووبارە بونەوەی ئەم بۆردومانانە، کە ھەموو جارێک ترس و شڵەژان لە سنورەکە دروستدەکات، خوازیارین ھەرچی زووترە ئەم بۆردومانانە کۆتاییان پێبێت".



PM:11:00:07/01/2022