لەبارەی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی ئایاد حسێن روونکردنەوە دەدات



لە دوای بڵاوبووبەوەی هەواڵی جیابوونەوەی هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەیاد حسێن لە هاوسەرەکەی، ئەو هونەرمەندە ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوەو، دەڵێت، هەژمارەکەی هاککراوە.

 ئەیاد حسێن لە هەژماری تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند " هیچ ئاگاداری ئەو بڵاوکرایەوەیە نییە کە لە ئەکاوەنتەکەیدا بڵاوکراوەتەوە".

هەروەها ئەو هونەرمەندە دەشڵێت " سڵاو خۆشەویستانم، ئینستاگرامم هاکرابوو لەلایەن کەسێکی نەخۆش و بێئیش، هەواڵێکی کردبوو لەسەرمن".

ئەیاد حسین دەشڵێت " من لێرەوە داوای لێبووردن لەهەموو لایەک دەکەم و پێتان رادەگەیەنم کە من هیچ ئاگاداری ئەو شتانە نیم و ئەو رەفتارانە زۆر دوورن لە کاریکتەر و کەسایەتی من، پاشان گریمان ئەو شتە ئەگەر راستیش بێت، ئەمە کەی کێشەی خەڵکە، زۆر شتی گرنگتر هەن لە کوردستان باسیان بکەین!".

 جەختیشی لەوەشکردۆتەوە" من لە قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر گرنگترنیم، بۆیە داوای لێبوردن لەهەمووتان دەکەم، تکایە پەیجە بەرێزەکن شت بڵاو مەکەنەوە بەبێ بنەما".



PM:01:15:08/01/2022