وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی: لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیان لەدەستدانی زیندانییەک دەکەین

وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵاتی رایدەگەیەنێت" دوو لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیان لەدەستدانی زیندانییەک  پێکدەهێنن". 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی لەدەستدانی زیندانییەک ھەر ئەمڕۆ کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی سەردانی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرد. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" ئامانج لەو سەردانە بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون لەو کەیسە و چۆنێتی رووداوەکە و بڕیاریدا بە دروستکردنی لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەت بۆ دەرخستنی راستی و دروستی ئەو رووداوە، پاشان  ھۆڵەکانی سزادراوەکانی بەسەر کردەوە لە کێشە و گرفتەکانیانی کۆڵتیەوە و گوێ بیستی داواکاریەکانیان بوو".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هاوكات لیژنەیەکی سێ کەسی پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری مردنی ئه‌و زیندانییه‌ سەردانی چاکسازیان کرد کە پێکھاتبون لە په‌رله‌مانتاران گوڵستان سه‌عدی، بەدریە ئیساعیا و شادی نه‌وزاد.


PM:05:09:08/01/2022