وێنە و ڤیدیۆ.. شاجوانی عێراق لە نوێترین دەرکەوتنیدا هەمووان سەرسام دەکات

شاجوانی عێراق (ماریا فەرهاد) نوێترین ڤیدیۆ و وێنەکانی خۆی بە چەند ستایلێکی زۆر جیاواز بڵاوکردەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ماریا فەرهاد نوێترین گرتە ڤیدیۆ و وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە تیایدا بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت لە وێنەکانیدا. 

شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ی ٧ی ساڵی ڕابردوو لە شاری بەغداد ماریا فەرهاد کە خەڵکی پارێزگای نەینەوایە لە پێشبڕکێیەکدا نازناوی شاجوانی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠٢١  پێبەخشراو  کە کریستیانە و لە بنەڕەتدا دانیشووی دەشتی نەینەوایە و لە ئێستادا لە عەینکاوە دەژی، ئەم خاتوونە چەند کارێکی میدیایشی کردووە، هاوکات هەریەک لە سیما جاف و زینە یوسف بوونە هاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوان.


PM:02:13:09/01/2022