دوای دەرچوونی حەلبوسی هەڵبژاردنی دوو جێگرەکە بەپێی رێکەوتنی سەدرو تەقدوم و پارتی بەڕێوە دەچێت

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی هەڵبژێردرا ئەمەش لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نێوان سەدر و سونەو پارتیدا بەڕێوە دەچێت، پێشبینیش دەکرێت حاکم زاملی لە رەوتی سەدر وەک جێگری یەکەم هەڵبژێردرا، پێشبینیش دەکرێت کە شاخەوان عەبدوڵا لە پارتی وەک جێگری دووەم هەڵبژێردرێت.

لەگەڵ دەنگدان بە سەرۆکی پەرلەمان و هەڵبژاردنی محەمەد حەلبوسی بە ٢٠٠ دەنگ، سیمای پرۆسەی سیاسی نوێ لە عێراق دەرکەوت کە سێ گۆشەی سەدر و حەلبوسی و بارزانییەو، روونە کە هەریەک لە حاکم زاملی و شاخەوان عەبدولآ وەک جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان دەردەچن.

لەکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵدا دەرچوونی حاکم زاملی لە رەوتی سەدر بە ١٨٢ دەنگ وەک جێگری یەکەم هەڵبژێردرا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەریەک لە حیزبەکانی چوارچێوەی هاوپەیمانی شیعە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.





  

PM:09:35:09/01/2022