لەبارەی کاندید کردنەوەی بەرهەم ساڵح
پارتی نامەیەک ئاراستەی یەکێتی دەکات

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی کاندید کردنەوەی بەرهەم ساڵح  سەرۆککۆماری ئێستای عێراق بۆ خولێکی نوێ، نامەیەک ئاراستەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات.

کەناڵی ڕووداو ی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەواڵەکانی کاتژمێر ١٢ی  نیوەرۆدا ڕایگەیاند" مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی کاندید کردنەوەی بەرهەم ساڵح  سەرۆککۆماری ئێستای عێراق بۆ خولێکی نوێ، لە ناوەرۆکی نامەکەدا داوا لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات کە لە جیاتی بەرهەم ساڵح  کەسێکی دیکە کادید بکات بۆ ئەو پۆستە".

ئەم پەرەسەندنەی کە ڕووداو باسی دەکات دوای پڕۆسەی هەڵبژاردنی دوێنێ شەوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دێت کە یەکێتی بایکۆتی کردوو،  بەژداری دەنگدانی نەکرد، لە هەڵبژاردنی بەربژێری پارتی "د. شاخەوان عەبدوڵا"  بەر بژێری پارتی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.

 

 



PM:12:28:10/01/2022