لە شاری سلێمانی چوار "تیرۆریست" دەستگیرکران

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی بەرگری عێراق دەستگیرکردنی چوار "تیرۆریست"ی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەند.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی مەیدانی سلێمانی كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشن، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، چوار چەکداری تیرۆرست لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کران. 

ئەوه‌شی خسته‌ڕوو، دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگا جیاوازەکانەوە فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه‌.


PM:07:13:10/01/2022