هێرشکرایە سەر کاروانێکی یارمەتییە لۆجستیەکانی هێزەکانی ئەمەریکا

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ ی کانوونی دووەم لە دوو کاتی نزیکدا هێرشکرایە سەر دوو کاروانی یارمەتیە لۆجستییەکانی ئەمەریکییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی لایەنە شیعەکانی نزیک ئێران، هێرشی یەکەم ٧:٣٠ ی ئەم بەیانییە بووە هێرشکراوەتە سەر کاروانێکی یارمەتییە سەربازییەکانی هاوپەیماننان لە نزیک هۆری رەجەب، دووەم هێرش کاتژمێر ٧:٤٠ ی بەیانی بووە لە ناوچەی عدوانییە لە نزیک بەغدا هێرشکراوەتە سەر کاروانێکی تر.

هێرشەکردنە سەر کاروانە لۆجستییەکان بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان بۆتە کاری رۆژانەی ئەو گرووپە شیعە چەکدارانەی سەر بە ئێرانن، بەلآم ئەو کاروانانە سەربازی ئەمەریکی و هاوپەیمانانی تێدا نییەو زیاتر کۆمپانیای عێراقین و گرێبەستیان لەگەڵ هێزە ئەمەریکیەکان کردووەو کەسەکانیشی عێراقین.





AM:09:15:11/01/2022