بەهۆی گرژی لەنێوان دوو بازرگان لەناو بازاری
شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا و دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی دەڵێت "بەهۆی ڕووداوەکەوە هیچ زیانێک بەر کەس نەکەوتەەوە".
ئێوارەی ئەمڕۆسێ شەممە ١١ی کانوونی دووەم، لەنێوان
دوو بازرگان گرژی دروستبوو کە زێڕە نگەر بوون و رووداوەکەش لەشەقامى کاوە روویداوە،
بەوهۆیە دەنگی تەقە بیسترا و دوای رووداوەکەش
هێزە ئەمنییەکان گەیشتنەشوێنی دیاریکراو.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی
سامان نادر، ڕایگەیاند "لەئەنجامی رووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ هیچ بریندارێک نەهێنراوەتە
نەخۆشخانە".