ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر بەناحیەبوونی کۆمەڵگەی شاریا دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر پرسی گۆڕینی کۆمەڵگەی (شاریا)ی سەر بە قەزای سێمێل بۆ ناحیەی شاریا ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک کۆبێتەوە. 

بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک، بەگوێرەی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠٠٩)، ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک لەسەر پرسی گۆڕینی کۆمەڵگەی شاریا بۆ ناحیەی شاریا کۆدەبنەوە و پرسەکە دەخەنە دەنگدانەوە. 

کۆمەڵگەی شاریا دەکەوێتە سنووری باشووری پارێزگای دهۆک و نزیکە (٣٠) هەزار خێزانی ئێزدی تیادا نیشتەجێیە و دانیشتووانەکەشی سەرجەمیان لەو خێزانانەن کە بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە بۆ سەر شەنگال لە ساڵی (٢٠١٤) ئاوارەبوون. 


AM:09:52:12/01/2022