بەرپرسێكی تەندروستی جیهانی بۆ (ٍسپی): شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا گەیشتە عێراق

‌وێنە.. ئەرشیف
بەرپرسێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت" شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا گەیشتۆتە عێراق و هەرێمی كوردستان، تاكە چارەسەریش وەرگرتنی ڤاكسینە". 

د.نەجمەدین حەسەن، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە پارێزگای سلێمانی بە (ٍسپی)ی راگەیاند" هۆكاری بەرزبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق و كوردستان پەیوەندی بە هاتنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆناوە هەیە كە پێشتریش ئاماژە بەوەدرابوو لە مانگی یەك یان دووی ئەمساڵ، بۆیە ئێستا لە هەموو عێراق و كوردستانیش شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنایە". 

ناوبراو روونیكردەوە، تائێستا لە پارێزگای سلێمانی نزیكەی (٢٤٠) هەزار كەس ژەمی دووەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە و (٣٢٠) هەزاریش یەك ژەمیان وەرگرتووە، واتە هەمووی (٥٥٠) هەزار كەسن، بەڵام دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی نزیكەی دوو ملیۆن و (٤٠٠) كەسن كە تائێستا نزیكەی (١٠%) دوو ژەمیان وەرگرتووە ئەوەش زۆر كەمە.

نەجمەدین حەسەن لە کۆتایی لێدوانەکەیدا داوای لە هاوڵاتیان کرد، کە ڤاكسین وەربگرن، چونكە تاكە رێگای بەرەنگاربوونەوەی پەتایی كۆرۆنایە.


AM:10:48:12/01/2022