بە پێچەوانەی قسەکانی بەرپرسانی پارتیەوە
تورکیا: بابەتی ریفراندۆم پەلەیە

‌فۆتۆ: ئەنازۆڵ
لەکاتێکدا بەرپرسانی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رای تورکیا لەسەر پرسی کورد لە باشوری کوردستان گۆراوە، لە سەردانکەی بارزانی و وەفدەکەی حکومەت رۆژی ١٤ ی تەموز بۆ تورکیا، گەورە بەرپرسانی ئەو ولآتە پێیان راگەیاندوون" لەم ئاستەدا بابەتی ئەنجامدانی ریفراندۆم زۆر حەساسە".
ئاژانسی ئەنادۆل بلآویکردۆتەوە کە لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ گویڵ و ئۆردوگان بە بارزانیان وتووە کە  "لەم ئاستەدا بابەتی ریفراندۆم زۆر حەسساسە"و هەروەها ئەنقەرە ئەنجامدانی ئەو پرسەی وەک "پەلەكردن" ھەڵسەنگاندووە.

به‌ پێی‌ هەواڵێ ئاژانسەکە، لە سەردانەكەی بارزانی‌ و وه‌فدی‌ یاوه‌ری‌ بۆ توركیا، بابەتەكانی وەك دۆخی توركمانەكان، دابەشكردنی نەوت، وزە، ھەماھەنگیی ئابوری، ھەوڵەكانی پێكھێنانی حكومەتی عێراق و دۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ كراون.

هەروەها بەپێی هەواڵەکە تورکیا لە دانوستانەكانی لەگەڵ هەرێمدا، ھەڵوێستی خۆی لەبارەی پاراستنی یەكپارچەیی عێراق دووپات کردۆتەوە، سەرەڕای قەیرانی سیاسی و ھێرشە تیرۆریستیەكان لە عێراق، دوپاتی كردەوە.



PM:07:34:15/07/2014