له‌شارى هه‌ولێر درەنگانى شەوى ڕابردوو لەلایەن
دوو هێزى تایبه‌تى پۆلیس‌و ده‌زگاى پاراستنه‌وه نزیکەی ١٠٠ كه‌سیان له یانه‌یه‌كی
شه‌وانه‌ی شاره‌كه ده‌ستگیركرد، كه نزیكه‌ی ٧٣ كه‌سیان كچن، به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان،
بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی بە له‌شفرۆشییه‌وه هه‌یه.
شەوی ڕابردوو ١١ی کانوونی دووەم، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، هێزە
ئەمنیەکان سێ پاسى پڕ ئافرەتى لەشفرۆشیان لە یانەیەکی شەوانەدا دەستگیرکرد، کە تەمەنیان
لە ١٧ ساڵیەوە دەستپێدەکات تاوەکو ٤٠ ساڵى.
هەر بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، له‌نێو ئه‌و
له‌شفرۆشانه‌ى ده‌ستگیركراون، ژماره‌یه‌ك له‌كچه مۆدێله‌كانیش بونیان هه‌یه،
هەروەها ئافرەتی کورد، عەرەب، فارس، تورک و هەتا بیانیشیان تێدابووە، كه هه‌ریه‌كه‌یان ئۆتۆمبێلى گرانبه‌هایان پێبوه‌و
ئۆتۆمبێله‌كانیشیان ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه.
هەر بە پێی زانیارییەکان، لەگەڵ ئەو ئافرەتە لەشفرۆشانەدا کوڕى بازرگان‌و بەرپرسانى باڵاش بونیان هه‌یه
کە دەستگیرکراون، تەنانەت بازرگان‌یش لەنێو دەستگیرکراوەکاندا هەیەو چەند ئەفسەرێکی
بەڕەگەز عەرەب دەستگیرکراون کە لەو کاتەدا لە و شوێنە بوون.
هەر دوێنێ شەو هێزه ئه‌منیه‌كان مینى پاسێکى پڕ
له‌پارەیان لەو یانەیه دەستبەسەرداگرتوە، هەوڵیانداوە خاوەنى شوێنەكه‌ش دەستگیربکەن
کە کەسێکى ناسراوو بەرپرسێکى باڵاى هەرێمى کوردستانە، بەڵام هەڵاتوە و لەو کاتەشدا
ڕووبەڕوو بوونەوەی چەکداری ڕووی داوە و تەقە کراوە.
هەر لەو بارەیەوە، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یاند "لەماوەی رابردوودا ئێمە وەک پارێزگای هەولێر بڕیارێکماندا و چەند خاڵێکمان داڕشت
و بڵاویشمان کردەوە بۆ رایگشتی و میدیاکان، لەبڕیارەکەدا باسمان لەوەکردبوو ناکرێت
یانەکانی شەوانە وەک پێویست مامەڵە نەکەن لەگەڵ ئەو مۆڵەتەی کە هەیانە چونکە ئەگەر
بەدەر لەو مۆڵەتە کاربکەن یان سەرپێچی بکەن لەڕووی تەندروستی، ئادابی گشتیی، ئەمنی
و شارەوانییەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە".