" تا ئێستا یەکێتی بەرهەم ساڵح کاندید نەکردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار " زانیاری ورد بخوێنەرەوە

سبەی پێنج شەممە دوا وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانە بۆ پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراق، تا ئێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەفەرمی بەرهەم ساڵح ی کاندید نەکردووە بۆ ئەو پۆستە بەرهەم ساڵح یش خۆی کاندید نەکردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە لە کاتێکدا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی و وەفدێک کە پێکهاتوون لە عیماد ئەحمەد و قادر عەزیز و عەدنانی حەمەی مینە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە بەغدادن، بەلآم تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، یەکێتی بەرهەم ساڵح یان بەفەرمی کاندیدنەکردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

هەرچی پارتییە هۆشیار زێباری بەفەرمی کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵگەنامە فەرمییەکانی پێشکەشی سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمانی عێراق کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، پارتی ماوەی ٢٤ کاتژمێری داناوە لەبەردەم یەکێتیدا، ئەگەر ئەو حیزبە سووربێت لەسەر دانانی بەرهەم ساڵح، ئەوا پارتی سوور دەبێت لەسەر کارکردن بۆ هەڵبژاردن و سەرکەوتنی هۆشیار زێباری.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەریەک لە دادوەر رزگار ئەمین و خالید شێخ سدیق کوڕی مەلا سدیق کەسایەتی ئاینی و سیاسی کۆچکردووی کوردستان کاندیدن بۆ ئەو پۆستە. 



PM:08:38:12/01/2022