پەرلەمانتارێکی کوردستان تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت

پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان دیاری ئەنوەر لە سەر رێگای سلێمانی تووشی رووداوی هاوتوچۆ دەبێت.

پەرلەمانتار مەم قانع لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دیاری ئەنوەری پەرلەمانتار لە کاتی گەڕانەوەی لە پەرلەمان لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی، ئۆتۆمبیلەکەی وەردەگەڕێت.

وەک ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات دیاری ئەنوەر تەندروستی باشە.

دیاری ئەنوەر ئەندامی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانەو، سەرەتا لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بوو، بەلآم دواتر لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیان جیابوونەوەو وەک سەربەخۆی خۆیان ناساند. 



PM:10:57:12/01/2022