لە ڕاگەیەندراوێکدا پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر دەربارەی گۆڕانکاری کاتی دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوڵاتییانی شارەکە ئاگادار دەکاتەوە.
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، کە سەرجەم مامەڵەكانی دەرهێنان و نوێكردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەكانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەك – نووسینگەی دوو – نووسینگەی سۆران - نووسینگەی كۆیە) ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو تاكو ڕۆژی پێنج شەممە كاتی دەوامی فەرمی لە كاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاكو (٦:٠٠) ی ئێوارە دەبێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پاسپۆرتی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لە کاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.