‌بەغدا.. هێرشکرایە سەر دوو بارەگای حەلبوسی و جەنجەر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە دوو هێرشی جیادا دوو بارەگای هێزە سونییەکان لە ئەعزەمیەو یەرموک لە بەغدا کرانە ئامانج.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە بە نارنجۆکێک بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ ی کانوونی دووەم بارەگای هاوپەیمانی تەقەدوم کە لەلایەن محەمەد حەلبوسیەوە لە ئەعزەمییە سەرۆکایەتی دەکرێت، کرایە ئامانج، بەلآم هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

دوای نیو کاتژمێر بارەگایەکی هاوپەیمانی عەزم کە لەلایەن خەمیس خەنجەرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت لە گەرەکی یەرموک بە نارنجۆک کراوەتە ئامانج، ئەم هێرشەش هیچ زیانێکی گیانی بە داوەوە نەبووە.

دوێنێش پێنج شەممە بارەگایەکی پارتی لە بەغدا هاوشێوەی ئەم هێرشانەی ئەمڕۆ کرایە ئامانج.

ئەم هێرشانە کە هاوشێوەی یەکن، دوای بەشداریکردنی ئەم سێ هێزە دێت لەگەڵ تەیاری سەدر کە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لە پێکهێنانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەوڵدان بۆ حکومەتی زۆرینە.




AM:09:09:14/01/2022