فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان نامەیەکی ئۆچ ئالان ئاشکرا دەکات کە بۆ بارزانی و تاڵەبانی ناردووە.
قەرەیلان کە بەبۆنەی بەرخۆدانی ١٤ تەموزەوە قسەی کردووەو لە ئاژانسی فراتنیوز بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بۆ ناوەرۆکی ئەو نامەیە دەکات و دەڵیت " ڕێبەر عەبدوڵا ئوچ ئالان داوای لە بارزانی و تاڵەبانی کردووە لەم هەلومەرجەدا هەمووان لەیەک نزیک ببینەوە، ده‌بێ هه‌موو هێزه کوردیه‌کان له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کان هوشیار ببن و به هه‌ڵوێستی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن".
قەرەیلان دەربارەی هێرشەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر کوبانی کەوا ١٠ رۆژە بە سەختترین شێوە درێژەی هەیە، وتی " ئه‌گه‌ر ئێستا له کۆبانێ، گه‌نجان له به‌رامبه‌ر تانک و تۆپ، به کلاشینکۆف و بۆمبی ده‌ستی به‌رخۆدان ده‌که‌ن، ئه‌وه ڕوحی به‌رخۆدانی 14ی ته‌مووزه. ئه‌گه‌ر به‌رخۆدانی 14ی ته‌مموز نه‌بوایه، ڕۆژئاواش نه‌یده‌توانی به‌وشێوه‌یه و به‌و ئاسته به‌رخۆدان بکات".
هەروەها وتی" شه‌ڕی کۆبانێی وه‌ک شه‌ڕی شه‌ڕف و که‌رامه‌تی هه‌موو کوردستایە".