کاندیدێکی سەرۆک کۆماری عێراق کشایەوە

 شیلان فوئاد، یەکێک لە ژنە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق دەکشێتەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی کانوونی دووەم، شیلان فوئاد، یەکێک لەو ژنە کوردانەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردبوو، رایگەیاند "هەڕەشەیەکی زۆرم لەسەرە و خۆم لە کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەکشێنمەوە".

 

شیلان فوئاد یەکێک بوو لەو ژنە کوردانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند بوو کە خۆی بۆ پۆستەکە کاندید دەکات، سەرەڕای ئەوەی خۆی باسی لەوەکرد کە هیچ ئەزموونێکی سیاسی پێشترینییە.

 


 



PM:03:05:16/01/2022