دوو شەممە بەفر و هەتاو
سبەی شەو باشووری کوردستان دەبێتە شەختە

لەگەڵ بەفربارینی ئەمڕۆ یەک شەممە لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و هەولێر و لە سلێمانیش لە ناو سەنتەری شارەکەدا، سبەی دوو شەممە هەولێر و دهۆک هەور و هەتاو دەبن، بەلآم لە سلێمانی بەفربارین و هەتاو دەبێت، شەوەکەش باشوری کوردستان و بەتایبەتی سلێمانی دەبێتە شەختە.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی شەو باشووری کوردستان کەشێکی سارد و شەختە بەسەر دەبات، بەتایبەتی ناوچەکانی پاڕیزگای سلێمانی و سەنتەری شارەکە پلەی گەرمای بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و پلەی گەرمای ئەو شارە دادەبەزێت بۆ ٩ پلە ژێر سفر.

ئەو ماڵپەڕە پێشبینی دەکات پلەی گەرمای سبەی شەوی شارەکانی باشووری کوردستان بەم شێوەیە دەبێت کە سەرجەمیان لە ژێر سفرەوە دەبن:

هەولێر -٣ پلە، دهۆک -٤، کەرکوک -٢ پلە دەبێت.

ئەم هەفتەیە باشووری کوردستان و ناوچەکە کەوتۆتە ژێر بارستە هەوایەکی ساردەوە کە لە سیبریاوە هەڵیکردووەو پێشبینی دەکرێت کۆتایی هەفتە باشوری کوردستان ساردترین رۆژەکانی خۆی بەسەر بەرێت.
  

AM:12:34:17/01/2022