بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی لەبارەی
پاککردنەوەی شەقامە سەرەکییەکانی قەزا و ناحیەکان رونکردنەوە دەدات و دەڵێت، تیمەکانیان
بە ھەماھەنگی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بەردەوامن لە پاککردنەوە.
ئەمڕۆ ١٧ی کانوونی دووەم، لە راگەیەدنراوێکدا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی رایگەیاندووە، "تیمەکانیان بە ھەماھەنگی
کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بەردەوامن لە پاککردنەوەی شەقامە سەرەکییەکانی
قەزا و ناحیەکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگی بە پاککردنەوەی
قەزای پێنجوێن و ناحیەی گەرمک و گوندەکانی دەوروبەری دراوە.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا بەرێوەبەرایەتی
گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی رایگەیاند، "تیمەکانی شارەوانی لە ناحیەی سورداش
بەردەوامن لە پاککردنەوەی رێگای سلێمانی مێرگەپان".