پێنج ڕێگا لە سنوری پارێزگای سلێمانی داخران"
تا ئێستا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاساییە

هاتوچۆى سلێمانى بڵاویکردەوە، پێنج شەقامى سەرەکى بەهۆى بەفرەوە گیراون و دوو شەقامى دیکەش هاتوچۆکردن تێیاندا مەترسی لەسەرە، ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاساییە، ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی بە دواداچوونی " سپی " هێشتا گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاساییە. 

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوەو، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی بارینی بەفر و  لە بارنەبوونی کەشوهەوا  ئەم رێگایانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەربەست کراون، یان هاتووچۆ تیایاندا مەترسیدارە

ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی پێشڕەو

-رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەست کراوە

-رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە 

-رێگای سلێمانی - قەیوان  بەربەست کراوە 

-رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەست کراوە 

-رێگای تاسلوجە - بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە 

-رێگای دوکان - تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن و  باشتریشە بۆ کاری زۆر زەرور نەبێت شۆفێری نەکەن. 



PM:02:10:17/01/2022