هەرچەندە حکومەتی هەرێم لە ڕۆژی ٢ی ئەم مانگەوە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو کردووە، بەڵام پرۆسەی دابەشکردنەکە زۆر خاوە و هێشتا مووچەی نیوەی وەزارەت و دەستەکان دابەشنەکراوە، بڕیارە سبهینێش مووچەی یهك وهزارهت دابەشبكرێت.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبهینێ چوارشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ مووچهی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەبێ لێبڕین دابهشدهكرێت".
ئەمڕۆش مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی (سامانە سرووشتییەكان، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن) دابهشکرا.