بەرپرسێکی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ٢٠ ڕێنمایی گرنگی بۆ شۆفێران چیبکەن له‌كاتی كه‌شی به‌فر‌و به‌سته‌ڵه‌كدا، بڵاوکردەوە.
ئەو رێنوماییانە بەم شێوەیەیە:
1- تا ده‌توانی ئۆتۆمبێل مه‌جوڵێنه و له‌ماڵه‌وه بمێنه‌ره‌وه.
2- به‌فر‌و به‌سته‌ڵه‌ك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بماڵه و لای ببه.
3- له‌سه‌رخۆ بڕۆ و به‌خێرایی شۆفێری مه‌كه.
4- خۆت سه‌رقاڵ مه‌كه له‌كاتی شۆفێریكردندا و وریای ڕه‌وشی شه‌قام‌و ڕێگه‌كه‌به.
5- ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌بڵ ئه‌كسل بوو، له‌كاتی پێویستدا به‌كاری بهێنه.
6- پێویسته تانكی به‌نزینه‌كه‌ت پڕ بێت.
7- تازه شۆفێر‌و بێ ئه‌زموونه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ت فێر بكه، چۆن شۆفێری بكه‌ن له‌كاتی به‌فر‌و به‌سته‌ڵه‌كدا.
8- له شه‌قام و ڕێگه‌وبانه‌كان ئاگاداری ئاژه‌ڵی كێوی به.
9- "كروز كۆنترۆڵ"ی سوكانه‌كه‌ت به‌كارمه‌هێنه.
10- دڵنیابه له باشی فڵچه‌ی جامه‌كان.
11- ده‌به‌ی ئاوی فڵچه‌كان پڕكه له‌ئاو.
12- پێویسته تایه‌ی سپێرت پێ بێت‌و پربێت له‌هه‌وا.
13- لایته‌كانت خاوێن بكه‌ره‌وه‌و ئاماده‌یكه بۆ كاتی پێویست.
14- دڵنیابه‌ره‌وه تایه‌كانت كه‌م هه‌وا نین.
15- پێویسته پێداویستی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌ئۆتۆمبێله‌كدا بێت.
16- زۆر گرنگه جه‌ك و پێداویستی گۆڕینی تایه‌كانت پێ بێت.
17- پێویسته ئه‌نتی فرێز له‌ئاوی ڕادێته‌ره‌كه‌تدا هه‌بێت.
18- له‌ناوچه شاخاوییه‌كاندا "زنجیر" بۆ تایه‌كانت به‌كاربهێنه.
19- له‌سه‌ر به‌فر‌و به‌سته‌ڵه‌ك ئیستۆپ مه‌كه.
20- دڵنیا ببه‌ره‌وه له‌مه‌رجی توندتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌تایبه‌تی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.