تەندروستی سلێمانی: بەهۆی بەفرەوە 26 رووداوی كەوتن روویان داوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەفربارینەوە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 26 رووداوی كەوتن روویانداوە و چارەسەری پێویستیشیان بۆ كراوە.

سامان لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە (ٍسپی)ی راگەیاند، بەپێی ئامارەكان لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار 280 كەس سەردانی نەخۆشخانەی (شار)یان كردووە، لەو ژمارەیەش 130 كەسیان بەمەبەستی چارەسەركردن داخڵكراون.

ناوبراو روونیكردەوە، هەروەها 12 حاڵەتی ڕووداوی هاتووچۆ و 15 رووداوی شكاوی 26 رووداوی كەوتن و  9 حاڵەتی ڕووداوی جیاجیاش تۆمار كراون.

ئەو ئامارەی تەندروستی سلێمانی لە كاتێكدایە كە شەوی رابردوو بەهۆی بەستنی بەفر لە بەشێك لە شەقامەكانی شاری سلێمانی، ژمارەیەك ئوتومبیل تووشی پێكدادان بوون.



PM:04:16:18/01/2022