بەرپرسی دەزگای زانیاری یەكێتی دەستبەسەر كرا

ئەژی ئەمین، بەرپرسی دەزگای زانیاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی حیزبەكەیەوە ماوەی دوو رۆژە لە ماڵەكەی خۆی دەستبەسەركراوە.

سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (سپی)ی راگەیاند" لە ئێوارەی دوێنێوە ئەژی ئەمین، سەرۆكی دەزگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری یەكێتی بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتییەوە دەستبەسەر كراوە، هەروەها بەشێك لە هۆكاری جوڵاندنی هێزیش لە ئێوارەی رابردوو لە شاری سلێمانی و لە نزیك گردی دەباشانی ماڵی تاڵەبانی پەیوەندی بەو دۆسیەشەوە هەبووە". 

ئەژی ئەمین، پێش رووداوەكانی 8ی تەموزی ساڵی رابردوو بە كەسێكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی دادەنرا، بەڵام دوای رووداوەكان لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە كرایە بەرپرسی دەزگای زانیاری یەكێتی و بەرپرسی پێشووتر كە سەر بە لاهور شێخ جەنگی بوو لەو پۆستە لادرا.


PM:05:13:18/01/2022