نوێکرایەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەی ڕاگرتنی دەوام لە پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات

پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە دەوام ئاساییە لە سەرجەم فەرمانگەکاندا و پێویست بە ڕاگەیاندنی پشوو ناکات. 


ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی  رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەوەی سبەینێ دەوام رابگیرێت و چاوەڕێی کەشناسی دەکەین، ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بێت کەپێویست بکات دەوام ڕابگیرێت ئەوائەوکاتە  دەوام ڕادەگرین، بەڵام لە ئێستادا پێویست بە ڕاگەیاندنی پذشوو ناکات
."

 

ئەمە لە کاتێکدایە، کەشەپۆلێکی سەرماو بەفر بارین ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و لە سەنتەری شارەکاندا بەفرێکی زۆر باریوە و بەو هۆیەوە بەستەڵەک لە شەقامەکاندا دروست بووە. 



PM:01:58:19/01/2022