چەند شەقامێکی داخراوی شاری سلێمانی کرانەوە

 

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بڵاویانکردەوە، لە ئێستادا ژمارەیەک شەقامی شاری سلێمانی کراونەتەوە، تەنها ڕێگای شاخی گۆیژە بەداخراوی ماوەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی کانوونی دووەم، لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ڕایانگەیاند 'لە ئێستادا ژمارەیەک شەقامی شاری سلێمانی کراونەتەوە کە بریتین لەمانە، ١- رێگای چاڤیلاند – تونێلی پێشڕەو – سیتەک ٢- رێگای دەباشان تونێلی پێشڕەو – سیتەک-٣ رێگای هەواری شار - تونێلی پێشڕەو - سیتەک".

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان، مەفرەزەکانی هاتوچۆ هەڵساون بە داخستنی رێگاکانی چوونە سەر شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ، بەهۆی هەبوونی بەستەڵەکەوە لەسەر شەقامەکانی ئەو ناوچانە، هەروەها داواکارین هاوڵاتییان سەرکێشی بە ژیانی خۆیانەوە نەکەن و پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن". 

 


 



PM:02:18:19/01/2022