پارێزگاری سلێمانی: ئەمڕۆ دەوامی فەرمی دامودەزگاکان بەردەوامدەبێت

پارێزگاری سلێمانی بڵاوی کردەوەا، ئەمڕۆ دەوامی فەرمی دامودەزگاکان بەردەوامدەبێت، دەشڵێت، "هەر فەرمانبەرێک بەهۆی ئاستەنگی هاتوچۆوە نەتوانێت بگاتە سەر کارەکەی بە نەهاتوو هەژمار ناکرێت".

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، "دامودەزگا حکومییەکان لە ئەمڕۆدا؛ بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا، دەشڵێت "ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان، بەهۆی بارینی بەفرو ئاستەنگی هاتۆچۆوە لە هەندێک شوێندا، بە ئامادەنەبوو ئەژمار ناکرێن".

دوای بارەینی بەفرێکی زۆر هەر بەو هۆیەوە لە تەواوی هەرێمی کوردستان جکە لە فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان، پشووی فەرمیی ڕاگەیەندراوە.



AM:09:36:20/01/2022