بەفر گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگرت

لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ ی کانوونی دووەم بەهۆی بەفربارینەوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ نێوخۆی عێراق و بۆ دەرەوەی وڵاتیش راگیرا.

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە گەشتە ئاسمانییەکانیان کە بەیانی کاتژمێر ٧ ی ەوە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە راگیراوە.

لە دوێنێ ئیوارەوە شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین رووی لە باشووری کوردستان کردووەو سەرجەم شارەکانی گرتۆتەوەو تا ئەمشەویش بەردەوام دەبێت.



PM:02:11:20/01/2022