سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەردەوامە لە پاكردنەوە و راماڵینی بەفری سەرشەقامەكان وە رژاندنی خوێ بەسەرشەقامەكاندا، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئەركێكی گەورەی لەسەرە كە رۆژانە ئەنجامی دەدات، وە لەرۆژەكانی پشودا بەردەوامن لە كاری خۆیان.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە ھاوڵاتیان دەكات كە كەمترین چونەدەڕەوەیان ھەبیت راستە لە ئیستادا بەفرەكە بەرەوەو خاووبوونەوە و توانەوە دەچیت، بەلام لە كاتژمێر (5)ی ئیوارە بە دواوە شەقامەكان دەیبەستیت بە تایبەت لەوشدا، بۆیە داواكارین لە ھاوڵاتیان لەبەر ھەندێك كاری زۆر گرنگ نەبیت نەچنە دەرەوە ھەتا ئەوكاتەی كە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە روودانی بەستن نامێنیت.
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمەلگەی نیشتەجێبوەكان دەكات كە ھەستن بەپاكردنەوە و راماڵینی بەفری ناو كۆمەلگاكان و پاشن رژاندنی خوێ وەدەبیت ھەستن بەپاكردنەوە و ڕاماڵینی بەفری بەردەم شەقامی كۆمەلگەكان، وە ئامێری پێشكەوتو بەكاربێنن.