ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢١ی کانوونی دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا سنووری قەزایی شەنگالی بۆردوومان کرد.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپاى توركیا له رێى فڕۆكهى بێ فڕۆكهوانهوه بۆردوومانى بازگەی شلۆیانی لە نزیک خانەسۆر لە سنورى قهزاى شهنگال کرد، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ڕوون نەبووەتەوە.
له ماوهکانی رابردووشدا فڕۆكه جهنگییهكانی دەوڵەتی توركیا بە بیانووی هەبوونی گهریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەو قهزایەی كردوهته ئامانج.
شاری شەنگال شارێکی کوردیەو دەکەوێتە خۆرئاوای کوردستانی باشور، ئەم شارە سەر بە پارێزگای نەینەوایە سەد و بیست کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری موسڵ دوورە.