پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دەوامەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی سبەینێ دەوامی سەرجەم دام و دەزگاکان لە کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی بۆ ٢ ی دوانیوەڕۆ دەبێت.

لە نوێترین، لێدوانیدا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند" دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری رۆژانەی خۆیاندا".

لەو راگەیاندنەدا هاتووە " لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرما و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەو گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی ١ی ٢٠٢٢، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ کاتژمێر ٢ ی دوانیۆڕۆ".

دەوامی فەرمی لە حاڵەتی ئاساییدا لە کاتژێر ٨ ەوە دەستی پێدەکرد، لەبەر شەختەو بەفر و باران لە بەیانییەوە کاتژمێر ١٠ دەستپێدەکات.


PM:12:35:22/01/2022