پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند "دوای گۆڕانكاری
شاره‌وانییه‌كان، له هه‌ندێك قائیمقامیه‌ت و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش گۆڕانكاری ئەنجام
دەدرێت".
ئەمڕۆ ٢٢ی کانوونی دووەم، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری
هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "گۆڕنكارییه ئیدارییه‌كان به‌شێكیان
په‌یوه‌ندی به كه‌مته‌رخه‌می لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێره وە هه‌بووه، به‌ڵام به‌شێكی
دیكه‌یان كاری باشیان كردوه و له جێگه‌ی دیكه خزمه‌ت ده‌كه‌ن، وتیشی له
ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پۆسته ئیدارییه‌كان راگه‌یه‌ندرا، كه
ئه‌وه كارێكی ئاسایی و یاساییه، ده‌كرێت له هه‌مو كاتێكدا ئه‌و گۆڕانكارییه ئیدارییانه
ئه‌نجام بدرێن".
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای پێكهێنانی
لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر له مانگی
رابردوو، به‌شێك له‌و گۆڕانكارییه ئیدارییانه له شاره‌وانییه‌كان ئه‌نجام دران،
به‌ڵام هێشتا گۆڕانكاری دیكه‌ش ماوه و له قائیمقامیهتییهكان و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش
ئه‌نجام ده‌درێت.
پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند "بابه‌تی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی
لافاوه‌كه‌ی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو
ته‌واو بووه، به‌ڵام قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی لافاوه‌كه‌ی ١٧ی مانگی رابردوو ته‌واو نه‌بووە
و هێشتا هه‌ڵمه‌ته‌كه كۆتایی نه‌هاتوه".