لە دوو پارێزگای باشووری کوردستان بەفر دەبارێت
پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک بەفر ببارێت، هاوکات لە شوێنە بەرزەکانی هەولێریش بەفر دەبارێت.
ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات رۆژی ٢٧ ی کانوونی دووەم جارێکی تر بەفر لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک ببارێت.
ئەو ماڵپەڕە هەرچەندە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەفر دەبارێت لەو دوو پارێزگایەو لە شوێنە بەرزەکانی شارەکانی تریش، بەلآم پلەی گەرمای ئاسایی دەبێت و ناگاتە حاڵەتی بەستن و شەختە، وەک بەفربارینی کۆتایی هەفتەی پێشوو.
هەفتەی پێشوو لە شەپۆلێکی سیبریدا کە ڕووی کردبووە ناوچەکە بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆک و هەولێر باری و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بێ وێنە دابەزی.
PM:10:16:25/01/2022