بەرگری شارستانی هەولێر لەبارەی دۆخی کەشوهەوا
و بەفر بارینەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت "لەکاتی
گەشتەکانتان بۆ ئەو ناوچانەی بەفری لێباریوە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن".
ئەو خاڵانەی بەرگری شارستانی هەولێر
بڵاویکردووەتەوە بەمشێوەیەی خوارەوە:
١. لەشەقامە سەرەکیەکان
دوورمەکەونەوە بە ئۆتۆمۆبیلەکانتان چونکە توشی گیربوون دەبن .
٢. ئەو ڕێگایانەی پۆلیسی
هاتوچۆ دیاری دەکەن کە سەلامەتن کاتەکانی خۆتانی لێبەسەر بەرن .
٣. دڵنیا بن لە ئۆتۆمۆبێلەکانتان
ئینجا گەشت بکەن بەتایبەت تایەکان و ئەنتی فرێز .
٤. مەچنە ئەو شوێنانەی
کە شارەزاییتان لێی نیە و دورە دەستن.
٥.وریا بە لەو شەقامانەی
دیاردەی بەستن و شەختەی لێیە چونکە ئۆتۆمبێلەکەت کۆنترۆڵی نامێنێت .
٦.هەوڵبدە پێش ڕۆژ
ئاوا بوون بگەڕێیتەوە چونکە لەشەودا پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن لەم ناوچانە.
٧. باشترە گروپەکانی
شاخەوانی تا ئاسایی بوونەوەی کەش و هەوا گەشتەکانیان ئەنجام نەدەن بۆ سەلامەتی خۆیان.
٨ .وریا بن لە خلیسکان
چونکە هەر بەربوونەوەیەک شکانی دەست و قاچی لێ دەکەوێتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە کەشناسی هەرێم رایگەیاند،"شەپۆلێکی دیکەی بەفر و
باران ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری هەندێک لە شارەکان دەگرێتەوە و تاوەکو نیوەڕۆی
سبەی هەینی بەردەوام دەبێت".