وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبوونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە هەشت هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند" لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو هەشت هەزارو ٥٥٤ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها (١٧) حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزارو ٥٥٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا دوو ملیۆن ١٩١ هەزار و ٩٥٦ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ٢٤ هەزارو ٣٤٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٩٥ هەزارو ٣٧٤ كەسیان چاكبوونەتەوە.