فرۆكه‌یه‌كی مالیزیا به‌ 295 سه‌رنشین بەموشەك خرایە خوارەوە

فرۆكەیەكی نەفەر هەڵگری مالیزیا بە 295 سەرنشینەوە لە ئۆكرانیا كەوتەخوارەوە. بەرپرسانی ئۆكرانی دەڵێن ئەو فرۆكەیە بەموشەك‌و لەڕێگەی زەوییەوە خراوەتە خوارەوە.

ئاژانسی ئینترفاكسی روسی رایگەیاند فرۆكەی بوئینگی 777ی مالیزی ئەمرۆ پێنجشەممە لە ئەمستردامەوە بەرەو كوالالامپور بەڕێگەوە بوە .
ئەم هەواڵنێرییە لەزاری ئانتوان گراشچنكۆ، راوێژكاری وەزیری ناوخۆی ئۆكرانیا رایگەیاند كە هۆكاری كەوتنە خوارەوەی ئەم فرۆكەیە بەهۆی موشەكەوە بووە كە لە زەوییەوە هاوێژراوە.

بەپێی ئەو هەواڵەی سەرجەم 280 سەرنشین‌و 15 كارمەندی فرۆكەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش دووەم رووداوە كە بۆ فرۆكەكانی مالیزیا لە ماوەی چەند مانگی رابردودا روودەدات. پێشتر فرۆكەیەكی مالیزیا بە 239 سەرنشینەوە لە رێگەی كوالالامپور بۆ پەكین ون بوو كە تا ئێستا هیچ ئاسەوارێكی دیار نیە.



PM:08:57:17/07/2014