هاتوچۆی هەولێر: گەنجێکی بێ مۆڵەت بە ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشان بە ٤ ئۆتۆمبێلی دیکەدا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، كە هەرزەكارێكی بێ‌ مۆڵەت بە خێراییەكی زۆرەوە خۆی بە ٤ ئۆتۆمبێلی دیكەدا کێشاوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، كاتێك دایك و باوكەكان چاویان تەنها منداڵەكانی خۆیان دەبینێت، وادەزانن دەبێت هەموو شتێك بۆ منداڵەكەیان بكەن، چونكە خۆشیان دەوێت ئەو كارەساتەی لێدەكەوێتەوە.

وتیشی،  كەمێك بەر لەئیستا لەشەقامی شۆڕش لەپێش (گەس شۆڕش) هیۆندایەكی تایبەت، كەهەرزەكارێك بەخێراییەكی زۆرەوە لێیدەخوڕی و خەریكی پێشبڕكێكردن بوو لەگەڵ خۆی و مۆڵەتیشی نەبوو، بەهۆی خێراییە زۆرەكەیەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاند  "ئەو ئۆتۆمبێلە خۆی كێشا بە ٤ ئۆتۆمبێلی وەستاودا  لەپێش گەس شۆڕش و هەرزەكارەكەش بریندار بوو.



PM:07:23:30/01/2022