توێژەرێكی سیاسی: دروستكردنی دەوڵەتی كوردیی مەترسی زیاترە لەقازانج

كاوە حەسەن توێژەری سیاسی و پسپۆر لە كاروباری سیاسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رایدەگەیەنێت كە لەئێستادا دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردیی مەترسی زیاترە وەك لە قازانج.

لە میانەی سیمینارێكدا كە ئەمڕۆ لەلایەن سەنتەری كارینگی لوبنانی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەكان لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان بۆ ئایندەی كوردستان و عێراق سازكرابوو، كاوە حەسەن توێژەری سیاسی و پسپۆر لە كاروباری سیاسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رایدەگەیەنێت كە لەئێستادا دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردیی مەترسی زیاترە وەك لە قازانج.

كاوە حەسەن لە لێدوانێكدا بۆ سپی میدیا رایگەیاند كە دروستكردنی دەوڵەتی كوردیی پێویستی بە ئامادەكارییە لە ڕووی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتییەوە، بەڵام بەبۆچوونی ئەو، لەئێستادا كاریگەریی خراپتری هەیە دروستكردنی دەوڵەت‌و خەڵكێكی زۆر دەكرێتە دوژمنی كورد، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم لەڕووی ئابورییەوە لەڕێگەی (نەوت و كشتوكاڵا‌و پیشەسازییەوە) ژێرخانێكی ئابوریی پتەو پێكەوە بنێت‌و لەڕووی سیاسییشەوە كۆدەنگییەكی باشی هێزە سیاسییەكان بێتە ئاراوە، لەكاتێكدا ئەو كۆدەنگییە نییە، هەروەها دادپەروەریی كۆمەڵایەتیش دروست بكرێت، بۆیە لەئێستادا دروستكردنی دەوڵەتی كوردیی بەسوودی گەلی كورد ناشكێتەوە.



PM:09:50:17/07/2014