یەکێک لەو کەسانەی لە ساڵى (٢٠١٩)دا، بە تۆمەتى بردنى مووچەى کارمەند و پزیشکانى (نەخۆشخانەى شار)ی سلێمانی دەستگیرکرا بوو، لە گرتووخانە کۆتایى بە ژیانى خۆی هێنا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، پاش مانهوهی بۆ ماوهی نزیكهی دوو ساڵ له زیندان، یهكێك لهو کەسانەی پارهی كارمهندانی نهخۆشخانهی شاریان له سلێمانی برد، ئهمڕۆ له چاکسازی گەورانی دهۆک كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، خانەوادەکەی گومانیان هەیە ناوبراو خۆى کوشتبێت و داواى لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەکەن.
ڕۆژی ١٢ی ٣ی ٢٠١٩ لە کاتی وەرگرتنی پارەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە بانکی سلێمانی لە شەقامی سەرا، ئۆتۆمبێلێکی جامڕەش دوای ئەو ئۆتۆمبێلەی نەخۆشخانەکە کەوتن و مووچەی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی شاریان برد، دواتر لهلایهن هێزه ئەمنییەکانەوە دهستگیركران کە ژمارەیان حەوت کەس بوو، پاشان به بڕیاری دادگا ههریهكهیان به سزای زیندانیكردن بۆ ماوهی (١٥) ساڵ زیندانیكران.